وادەی پێکهێنانی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان ماوەی پێکهێنانی هاوپەیمانی لیست و قەوارە سیاسیەکانی درێژکردەوە.

شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندی و راگەیاندن لە لێدوانێکیدا بۆ سپی، ئاشکرای کرد کە وادەی پێکهێنانی هاوپەیمانی بۆ لیست و قەوارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تا رۆژی دوو شەممە ٢٥ حوزەیران کاتژمێر ١١ درێژکراوەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندی و راگەیاندن لە درێژەی لێدوانەکیدا وتیشی " لیست و قەوارەکان تا رۆژی ٢٥ ی حوزەیران کاتیان لەبەردەستدایە بۆ بەستی هاوپەیمانی".

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠ حوزەیران کاتی هاوپەیمانێتی لیست و قەوارەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێهات، بەلآم ئەمڕۆ سەرلەنوێ کۆمسیۆن ئەو وادەیەی درێژکردەوە. 

تا ئێستا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کە بڕیارە کۆتایی ئەیلول ئەنجامبدرێت، یەک هاوپەیمانێتی لەنێوان حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نەتەوەی کوردستان، پارتی کرێکاران ڕەنجدەرانی کوردستان، هاوپەیمانێتییەکمان پێکهێنا بەناوی " سەردەم " ەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".



PM:04:11:20/06/2018