بەڤیدیۆ .. پێکدادانی هێزەکانی پۆلیس و میلیشیای حیزبێک لە بەغدا

رووبەرووبوونەوە لەنێوان ژمارەیەک چەکداری کەتیبەکانی حزبوڵای عێراقی و هێزە ئەمنییەکاندا روویداوە و لەئێستادا بارەگای حزبوڵا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆدراوە.

کەناڵی سومەریە بڵاویکردەوە "لەشەقامی فەڵەستینی بەغدا پێنج ئۆتۆمبێلی مەدەنی بێ تابلۆ کە ژمارەیەک چەکداریان تیادا بووە، لەبازگەیەکی پشکنینی هێزە ئەمنییە عێراقییەکاندا نەوەستاون و لەئەنجامدا هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لێکردوون".

دوای تەواوبوونی ئەو پێکدادانە هێزە ئەمنییەکانی عێراق چواردەوری بارەگای ئەو میلیشیایانەیان داوە. 

سەرچاوەکەی ئەوەشی خستوەتەڕوو کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج ئۆتۆمبێل کە چەند چەکدارێکیان دەگواستەوە بۆ یەکێک لە بارەگاکانی تایبەت بە حەشدی شەعبی لە خۆرهەڵاتی بەغدا، لە بازگەیەکی هێزە ئەمنییەکان نەوەستاون و رووبەڕووبوونەوە روویداوە.

بەپێی زانیارییەکان پێنج ئۆتۆمبێلەکە لەجۆری نیسان ناڤارا بوون و هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە 60 فیشەکیان پێوە ناون بەڵام نەوەستاون.
لە کۆی رووداوەکە دوو پۆلیس و ١ چەکداری میلیشیاکان برینداربوون.




PM:05:17:20/06/2018