لە کاتژمێر٤:٢٥ ئەمڕۆ ٢٠ حوزەیران فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی گوندەکانی بناری قەندیل دەکات و زەرەرو زیان بەباخ و بێستانی هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرەی گەیاندووە.
محەمەد حسن هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بەسپی میدیای ڕاگەیاند " کاتژمێر٤:٢٥ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دووجار بۆردومانی گوندەکانی بەردکوڕان وگۆڕگامێشەیان لەبناری قەندیل کردووە".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" بەھۆی ئەو بۆردومانەوە ئاگر لەدارستان و پوش وپاوانی ناوچەکە کەوتەوە و زەرری ژینگەی زۆری بەناوچەکە گەیاندووە زەرەری گیانیش هەتا ئیستا دیار نی یە".
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا کە ٢٤ ی حوزەیرانە، تورکیا بۆردومان و هەڕەشەکانی بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە قەندیل زیاد کردووە.
ئا: ئەمیرحسن