ڤیدیۆ...منداڵێک لە ئاوی دەریاچەى پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر خنکا

 

 ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە منداڵێکی بە ڕەگەز عەرەب لە ناو ئاوی دەریاچەى پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شاری هەولێر خنکا.

سامان بەرزنجى، بەڕێوەبەری گشتى تەندروستى هەولێر ئاماژەی بەوەدا، ئێوارەی ئەمرۆ منداڵێکیان لەناو ئاوی پارکی سامی عەبدولڕەحمان  دەرهێنراوە و دواتر ڕەوانەى نەخۆشخانەیان کردووە بە ئومێدی ڕزگارکردنی گیانى، بەڵام دواتر دەرکەوتووە کە گیانى لەدەستداوە.

 بەڕێوەبەری گشتى تەندروستى هەولێر ئەوەشی خستوەتەڕوو، منداڵەکە لە نەتەوەی عەرەبەو ناوی "حارس محەمەد"ە خاڵکی پارێزگای ڕومادیە، کە بەمەبەستى گەشتیاری ڕوویان لە شاری هەولێر کردووە،
 لە ئێستاشدا تەرمەکەی ڕەوانەى پزیشکى دادوەری کراوە و پاشان راەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.


 



PM:08:27:20/06/2018