وێنە.. وەنەوشە بەتەواوی جیاواز دەرکەوت

خانمە هونەرمەندی دیاری باشووری کوردستان، وەنەوشە لە دەرکەوتنێکی نوێدا بەتەواوی جیاواز دەردەکەوێت.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وەنەوشە کە ناوی راستەقینەی بەیان عوسمانە دوو وێنەی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بەلەشولارێکی زۆر جوان و لاوانەوە دەردەکەوێت.

زۆرێک لە هەودارانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە وێنە نوێکانی ئەوە دەردەخەن کە لەماوەی ئەم سێ ساڵەدا گۆڕانکاری زۆر بەسەر شێوەی دەمووچاوی وەنەوشەدا هاتووە.

بەیان عوسمان، ناسراو بە وەنەوشە، لەدایکبووی ساڵی 1988ی شاری سلێمانییە، پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە بەشی شانۆی تەواوکردووە و ماوەیەکیش وەک پێشکەشکار لە کەناڵی کۆڕەک تی ڤی کاریکردووە، دواین کاری هونەریشی بەشداریکردن بوو لە درامای هەنگاوەکانی سەر خۆڵەمێش.



PM:11:43:20/06/2018