ئەمەریکا: سووپای تورکیا ناچێتە شاری مینبەجەوە

وتەبێژی سوپای ئەمریکا لە عێراق و سوریا ڕایگەیاند " سوپای تورک ناچێتە منبیجەوە و مەرجیش نییە یەپەگە لە منبیج بچێتە دەرەوە".

بەگوێرەی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا، ئەمڕۆ ئاڵبای سان ڕایان، وتەبێژی سوپای ئەمریکا لە سوریا و عێراق لە ڕێگا ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی لە پنتاگۆن داوەتەوە

.
سان ڕایان ڕایگەیاندووە: گەرەنتی نادەین کە یەپەگە لە منبیج بچێتەوە دەرەوە، لەبارەی چوونەوە دەروەیان لە منبیجیش هیچ کاتێک دیاری نەکراوە، تورکیا چەند جارێک ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ ئەمریکا لەسەر منبیج ڕێککەوتوون، بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێک لەسەر ئەو ڕێککەوتنە دەرنەکراوەو سوپای تورکیش ناچێتە منبیجەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە: بەرپرسانی دەوڵەتی تورک دەڵێن، سوپای تورک و سوپای ئەمریکا لە منبیجدا شێوەی هاوبەش دەوراتیان هەیە،  بەڵام ئێمە دەوراتمان جیایە و پێکەوە نین.

ڕاشیگەیاندووە: مەبەستی سەرەکیمان ئەوەیە کە لەگەڵ یەپەگە تیرۆریستەکانی داعش لە سوریادا لەناوببەین و ئاشتی و ئارامی لە سنووری منبیجدا پێکبێنین.

باسی لەوەش کردووە، کە لە کاتی شەڕدا هیچ بڕیارێکی ١٠٠٪ نییە، بۆیە لەبارەی چونە دەرەوەی یەپەگە لە منبیجیش بڕیارێکی ئاوا یەکلاکەرەوە لە ئارادانییە.



PM:11:54:20/06/2018