کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، دوایین وادە بۆ خۆتۆمارکردنی هاوپەیمانێتی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن، کە رۆژی چوارشەممە ٢٠ی حوزەیران، بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە، ئاگاداری سەرجەم لایەنە پەیوەندیدار و قەوارە سیاسییەکان دەکاتەوە،کە وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی درێژکراوەتەوە بۆ رۆژی دوو شەممە، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ، رێکەوتی ٢٥/٦/٢٠١٨ .