به‌پێی بڕیارێكی لیژنه‌ى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له قایمقامییه‌تی سۆران، له مڕۆوە خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به هاووڵاتییان، گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.
عه‌بدولقادر ئیسماعیل، به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامییه‌تی سۆران رایگه‌یاند "به‌هۆى هاتنى وه‌رزى هاوین و گه‌رما، دواى كۆبوونه‌وه به هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی قه‌زای سۆران، بڕیاردراوه له‌ئه‌مڕۆوه خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به هاووڵاتییان، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دابێت".
وتیشی "به‌پێی ئه‌و خشته نوێیه‌ی كه دیاریكراوه له كاتژمێر (6)ى ئێواره تا كاتژمێر (12:30) خوله‌كى شه‌و كاره‌بای مۆلیده به هاووڵاتییانی سۆران ده‌درێت، بۆیه داوا له خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانى سۆران ده‌كه‌ین، پابه‌ندى بڕیاره‌كه بن".