وه‌زیری ناوخۆى به‌ریتانیا دەڵێت پێش چه‌ند مانگێك له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه ماتۆڕكسیلیان پێبووه، مۆبایله‌كه‌یان له ده‌ستى بردووه و هه‌ڵاتوون، بۆیه ئێستا له‌گه‌ڵ پۆلیس له‌هه‌وڵدایه بۆ گۆڕینی ڕێكاره‌كان به‌مه‌به‌ستى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره تاوانانه.
ساجد جاوید، وه‌زیری ناوخۆى به‌ریتانیا، له دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: "ڕووداوه‌كه پێش ئه‌وه‌ى پۆستى وه‌زیری ناوخۆ وه‌ربگرم له‌ده‌ره‌وه‌ى وێستگه‌ى یۆستن له له‌نده‌ن، له‌كاتى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا ڕوویدا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه له وێستگه‌كه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و ویستوویه‌تى به ته‌له‌فۆن داواى ته‌كسی بكات، وتیشی "پێش ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كه ته‌واو بكه‌م، مۆبایله‌كه‌یان دزی و هه‌ڵاتن".
ساجد جاوید، له مانگى نیسانى ڕابردوو، دواى ئه‌وه‌ى وه‌زیری پێشوو به‌هۆى كێشه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به مامه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ران، ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه، پۆسته‌كه‌ى وه‌رگرت.
دزینى مۆبایل و جانتاى ده‌ست له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه به ماتۆرسكسیلی، یه‌كێكه له تاوانه باوه‌كان له له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا، كه به‌م دواییانه زنجیره‌یه‌ك تاوانى توندوتیژی بینی و به‌وه‌ش له‌ڕووی ڕێژه‌ى تاوانه‌وه، پێش شارى نیویۆرك، كه‌وت.