یەکێتی هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکەی دادگەی فیدرالی ڕاگەیاند

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی دادگای فیدرالی کۆتایی هات و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت "دادگا خواستی سەرجەم لایەکانی بەدی هێناوە".

ئارێز عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند " بڕیارەکانی دادگای فیدرالی بێلایەنانە و خواستی سەرجەم لایەنە ناڕازیەکانی بەدی هێناوە".

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وتیشی "ڕەتکردنەوەی ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت و ئاوارەکان و دەنگدانی دەرەوە تەواو بڕیارێکی یاسایی و جێی دڵخۆشیە و گەڕاندنەوەی مافە بۆ خاوەن ماف".

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی تانه‌كان له‌ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌، دانیشتنی دادگای فیدراڵی عیراق كه‌ باڵاترین ناوه‌ندی بڕیاره‌ له‌ عیراق بەڕێوەچوو.

دادگای فیدراڵی عیراق له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا رایگه‌یاند: دانیشتنه‌كه‌ی 6ی حوزه‌یرانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ باره‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ده‌ستووری بووه‌.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەکان بەهەدەردانی دەنگی دەنگدەرانە.



ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی حوزەیران، دادگای فیدراڵی عێراق لە دانیشتنی خۆیدا رایگەیاند، دانیشتنەکەی 6ی حوزەیرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتی بە پەیڕەوی ناوخۆ بەستووە بۆیە بڕیاری ژماردنی دەستی بۆ دەنگەكان دەستورییە، هاوکات داواکاری هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەکان و هەرێمی کوردستانیشی ڕەتکردەوە.



PM:12:01:21/06/2018