هەواڵی مردنی شەجەریان بڵاودەکرێتەوە

شەوی رابردوو هەواڵی کۆچی دوایی "شەجەریان" لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکریەوە، بەڵام دواتر هومایۆنی کوڕی هەواڵەکەی رەتکردەوەو روونکردنەوەیەکی ڵاوکردەوە.

هومایۆن لە ڕوونکردنەوەکەیدا کە لەهەژماری  تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە نوسیویەتی،" ئەمشەو هاوکات لەگەڵ یاری نێوان ئێران و ئیسپانیا، جارێکی تر هەواڵی ناخۆش هاوڵاتیانی دڵتەنگ کرد، هاوڕێیان بە خۆشحاڵییەوە تەندروستی باوکم زۆر باشە لە ماڵەوە سەیری یارییەکان دەکات".

ئاماژەی بەوەشداوە، "هاوڕێیانی خۆشەویستم ئاگادار دەکەمەوە کە هەرجۆرە هەواڵێک لەسەر تەندروستی باوکم لێرەدا دادەنێم و بڵاوی دەکەمەوە، ئەوەی تر کە بڵاودەکرێتەوە هەمووی پڕوپاگەندەیەو دوورە لە ڕاستییەوە، بەهوای سەلامەتی بۆ هەموولایەک".



محەمەد ڕەزا شەجەریان، لەساڵی ١٩٤٠ لەشاری مەشهەدی ئێران لەدایکبووە و بە شەجەریان ناوی دەرکردووە، کە یەکێکە گۆرانیبێژە ناسراو و دەنگخۆشەکانی ئێران و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە وڵاتەکەیو لە ناو کوردستانیش زۆرترین گوێگری هەیە، کە گۆرانییەکانی لە بواری مۆسیقای سونەتیدا وتراون ناوبانگیان پەیدا کردووە، خاوەنی  چەندین ئەلبومی گۆرانی تۆمارکراوی هەیە.


PM:04:30:21/06/2018