لە یاریەکانی مۆندیالی ٢٠١٨دا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی ئوسترلیاو دانیمارک
لە گروپی سێیەمی مۆندیالی ٢٠١٨ رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یاریەکەیان بە
یەکسانی و بە گۆڵێک بە کۆتا هێنا.
لەگێمی یەکەم سەرەتا ئیریکسن توانی لە خولەکی ٧ گۆڵی پێشکەوتن بۆ دانیمارک
بکات، دواتر جیدنیاک لە خولەکی ٣٨ ئەنجامەکەی یەکسان کردەوەو ئەم گێمە ١-١ کۆتایی
هات.
لە گێمی دووەم ئەنجامەکە گۆڕانکاری بەسەردا نەهات و دانیمارک ژمارەی
خاڵەکانی گەیاندە ٤ خاڵ و ئوسترالیاش هیچ خاڵێکی نیە.