ڤیدیۆ:فەرەنسا گەیشتە قۆناغی داهاتوو، پیرۆ دەرکرا


لە مۆندیالی ٢٠١٨ و لە گروپی سێیەم، هەڵبژاردەی فەرەنسا گەیشتە قۆناغی شانزەو هەڵبژاردەی پیرۆش لە گروپی سێیەم وەکوو یەکەم هەڵبژاردە کرایە دەرەوە.

فەرەنسا رووبەڕووی پیرۆ بووەوەو لە ئەنجامدا توانی بە تاکە گۆڵی مباپی یاریەکە بباتەوە.

گۆڵەکەش لە خولەکی ٣٤ی گێمی یەکەم تۆماری کرد.

بەم سێ خاڵە فەرەنسا ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٦ خاڵ و پیرۆش بە بێ خاڵ کرایە دەرەوە.

دوای یاریەکە مباپی بووە باشترین یاریزانی یاریەکە.





PM:08:22:21/06/2018