بەوێنە .. رەیهانە چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە

ئەستێرەی جیهانی گۆرانی، رەیهانە فینتی چەند وێنەیەکی جیاوازو وروژێنەری خۆی بڵاودەکاتەوە.

ئەستێرەی جیهانی گۆرانی و نواندن و دیزاینەری جلوبەرگ رەیهانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکان.

رەیهانە فێنتی لە سالێ ١٩٨٨ لەدایکبووە لە ساڵی ٢٠٠٣  ەوە دەستی بەگۆرانی وتن کردووە کە لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا بووە،لە ساڵی ٢٠٠٧ ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کرد.

رەیهانە کە هاوکات دەوری ئەکتەریشی بینیووە، بەدەیان خەڵاتی جیهانی وەرگرتووە، لەسالی ٢٠١٢ وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتییە کاریگەرەکانی جیهان هەڵبژێردراوە.

لەم ماوەیەی دواییدا دوای چیرۆکێکی خۆشەویستی لەگەڵ ملیاردێرێکی سعودی، ریانە هەواڵی جیابوونەوەی خۆی راگەیاند. 



PM:09:22:21/06/2018