بەغدا بەنزین رەوانەی هەرێم ناکات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رەتیدەكاتەوە حكومەتی عیراق بڕیاری رەوانەكردنی بەنزینی بۆ هەرێم دابێت و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت: بەغدا ڕاستگۆ نییە لەگەڵ هەرێم بۆ چارەسەر ی كێشەی سوتەمەنی.
 
ئەنوەر تاهیر، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە" تائێستا هیچ شتێكی فەرمیمان لەبارەی نادرنی بەنزین لە بەغداوە بۆ شارەكانی هەرێم پێنەگەیشتووە، ئێمە دەمانەوێت كێشەی بەنزین بەیەكجاری چارەسەر بێت، نەك بەنزین بۆ هەفتەیەك بێتە  بازاڕەوە، كە كێشەكانی كەمبوونەوەی بەنزین چارەسەر ناكات".

ئەنوەر تاهیر وتشی " لەو بەڵێنەی بەغدا دڵنیا نین و تائێستاش هیچ بڕیارێكمان بۆ نەهاتووە ئەو بڕە بەنزینە بنێرێت."

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێَمانی ئاماژەی بەوەشدا، لەبارەی سوتەمەنی و بەنزیندا، حكومەتی عیراق غەدر لەهەرێمی كوردستان دەكات و ڕاستگۆ نییە بۆ چارەسەركردنی كێشەی سوتەمەنی.



PM:10:54:21/06/2018