لیژنەی ئامادەکاری چالاکییەکانی سەکۆی جەماوەر ڕایگه‌یاند، چه‌ند ناوێك به‌هه‌ڵه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ماندا بۆ لایه‌نه‌كانی (گۆڕان، كۆمه‌ڵ، هاوپه‌یمانی‌و یه‌كگرتوو) هاتووه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی لیژنەی ئامادەکاری چالاکییەکانی سەکۆی جەماوەر كه وێنه‌یه‌كی بۆ شارپرێس نێردراوه ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، "ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ناوی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیاریكراوه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوێكمان به‌ره‌وڕوی گۆڕان، كۆمه‌ڵ، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی‌و دادپه‌روه‌ری كردبوه‌وه، ئێمه وه‌ك لایه‌نی ئاماده‌كار و كۆكه‌ره‌وه‌ی ئیمزاكان بۆ ڕایگشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین، چه‌ند ناوێك به‌هه‌ڵه له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ڕیزبه‌ندكراوه، لای خۆمانه‌وه داوای لێبوردن له‌و كه‌سایه‌تیانه‌و هاوڵاتیان ده‌كه‌ین".