سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكه‌وه به ئۆتۆمبێلێكدا لە خانه‌قین، كچێك گیانى له ده‌ستدا و برایه‌كیشی برینداربوو.
كاتژمێر 6:30 خوله‌كى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22/6/2018 له‌نێوان هه‌ردوو گوندى محه‌مه‌د عه‌باس و گوندى مه‌ردان له‌سنوورى قه‌زاى خانه‌قین، بۆمبێك به ئۆتۆمۆبێلێكى جۆرى (كیاى بارهه‌ڵگر)دا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه كچێك گیانى له ده‌ست داوه و كوڕێكیش برینداربووه كه خوشك و برای یه‌كترین.
هاوکات به‌پێى زانیارییه‌كان كچه‌كه ناوى (فاتمه حه‌سه‌ن ئیسماعیل) ه‌و ته‌مه‌نى 18 ساڵه و كوڕه‌كه‌ش ناوى (نه‌جاح حه‌سه‌ن ئیسماعیل) ه‌و ته‌مه‌نى 15 ساڵه.
ته‌قینه‌وه‌كه له كاتێكدایه كه دوێنێ 21/6/2018 دانیشتووانى شارى خانه‌قین دژى زیادبوونى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌یان كه تێیدا به‌زۆرى هاووڵاتیانى كورد ده‌كرێنه ئامانج، مانگرتنى گشتییان ڕاگه‌یاند و بۆماوه‌ى 4 كاتژمێر بازاڕ و دوكانه‌كانیان داخست.