میلانیا ترەمپ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا بەهۆی له‌به‌ركردنی جلێكی تایبه‌ته‌وه، ده‌كه‌وێـته به‌ر ڕه‌خنه‌ی رۆژنامه‌نووسان و ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌مریكا.
میلانیا كاتێك سه‌ردانی ئه‌و منداڵه په‌نابه‌رانه‌ی كرد كه به‌بێ سهرپهشتین، جلێكی لەبهردا بوو كه براندی (زارا)ی جیهانی بوو، له‌سه‌ر جلهكهیشی نووسرابوو (بەڕاستی ئەمن بێ باكم، ئەی تۆ؟).
ئه‌و جله له‌لایه‌ن هه‌ندێك له راگه‌یاندنه جیهانییه‌كانه‌وه زۆرترین ڕه‌خنه‌ی لێ گیرا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوایه میلانیا به‌و جله گرانبههایهوە سه‌ردانی ئه‌و منداڵه بێ سه‌رپه‌رشتانه‌ی كردبوایه، له‌كاتێك ئه‌و منداڵانه له بارودۆخێكی زۆر دژوار‌دا ده‌ژین.
چیلسا هاندلرۆ گه‌وره ئه‌كته‌ری ئەمریكی له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مەیل"ی به‌ریتانی ده‌ڵێ هه‌رگیز ئه‌وه له خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا نه‌ده‌وه‌شایه‌وه كه جلوبه‌رگێكی له‌م شێوه گاڵتەجارانەیە سه‌ردانی ئه‌و منداڵانه بكات.
هه‌روه‌ها ئه‌كته‌رێكی دیكه‌ی كۆمیدی بەناوی كاتی گریفین هه‌ر بۆ رۆژنامه‌كە دواوە و دەڵێ نه‌فره‌ت له‌وانه‌ی كه به‌ئه‌نقه‌ست به‌و منداڵانه ده‌ڵێن له‌گه‌ڵتانین.
میلانیا کە لە ١٧ ساڵیەوە دەستی کردووە بە کاری نمایشی جلوبەرگ و سەرەتا لە بەرگی گۆڤارە جیهانییەکاندا دەرکەوت، هەروەها بە هۆی بەشداریکردنی لە نمایشەکانی جلوبەرگ لە ئیتالیا‌و رۆما، ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد.
میلانیا لە ساڵئ ١٩٩٨ لە نمایشێکی جلوبەرگدا لە نیویۆرک ترامپی ناسی، ئەو دەمە ترمپ لەگەڵ مارلا مابلس هاوسەربوون، ئەو دەمە میلانا رەتیکردەوە ژمارەی تەلەفونەکەی بدات بە ترامپ، هەر لەو کاتەوە پێش ئەوەی پەیوەندیەکەیان دەست پێ‌بکات، وەک رۆژنامەی دەیلی مێلی بەریتانی بڵاویکردەوە، پەیوەندیەکە پچڕا، پێش دورستبوونی.
دواتر پەیوەندیان سەرلەنوێ لە ساڵی ١٩٩٩دا دروستبوەوەو لەساڵی ٢٠٠٥ دا ژیانی هاوسەریان پێکهێنا، دوای ساڵێک کوڕێكیان بوو ناویان نا "بارون".
سەرباری ئەوە میلانیا بوو بە هاوسەری ترامپ، بەڵام لە کارەکەو ئارەزووەکانی دوورنەکەوتەوە، بەڵکو بازاڕی خشڵ و کۆمەڵگایەکی مادەی ئارایشتی بەناوی خۆیەوە کردەوە.