بەرپرسێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركووك ڕای گەیاند، بەهۆی دەستكاریی سندووقەكانی دەنگدان دەنگی یەكێتی لە كەركووك كەم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەموو 23ی حوزەیران، ئەڵماس فازڵ بڕیاردەری ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و كادری یەكێتی لە كەركووك لە ڵیدوانێکی رۆژنامەوانی، ڕایگەیاند،" مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە دەستكاریی سندووقەكانی دەنگدان لە كەركووك ئاگادار كراوەتەوە و بە بەڵگەوە هەیە كە دەستكاری سدووقەكانی دەنگدان كراوە".
وتیش " ئێستە كە بڕیار دراوە دەنگەكان بە دەستی هەژمار بكرێتەوە و دادگای فیدراڵی عێراق چاودێری بڕیارەكە دەكات، بۆیە پێ دەچێ دەنگی یەكێتی لە كەركووك كەم ببێتەوە و دەنگەكانی كەم كرابێتەوە".
ڕوونی كردەوە كە لەلایەنێكی دژی كورد لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی سندووقەكان هەڵگیرابوون دەنگی یەكێتییان كەم كردووەتەوە و ئەوەیش زیانی بۆ كورد لە شارەكەدا هەیە.
ئەو لێدوانە لە كاتێكدایە كە لە12ی ئایاری ڕابردووەوە گومان لە هەڵبژاردنی كەركووك دەكرا و یەكێتی لەوێ شەش كورسی بەدەست هێنابوو.