سبەی هەڵبژاردنی تورکیایە
٥٠ ملیۆن هاولآتی مافی دەنگدانیان هەیە

ئێوارەی ئەمڕۆ ٣٢ی حوزەیران کاتژمێر شەش هەڵمەتی هەڵبژاردن راگیراو سبەی ٥٠ ملیۆن هاولآتی مافی بەشداریکردنی دەنگدانیان هەیە.

لەم هەڵبژاردنە پێشوەختەدا کە بە بڕیاری سەرۆکی تورکیا ئۆردوغان و ، زۆرینەی پەرلەمانی ئاکەپە بڕیاری لەسەر درا، دوو پرۆسەی دەنگدانی تیادا ئەنجام دەدرءت، یەکێکیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک کە دەسەلآتێکی زۆری هەیە، لەگەڵ پەرلەمانێکی نوێ بۆ ولآت.

بۆ پۆستی سەرۆکی ولآت شەش بەربژێر خۆیان کاندیدکردووە، کە بەهێزترین وەک راپرسیەکان ئاماژەی بۆ دەکەن ، ئۆردوغانی سەرۆکی ئێستا و، ئینجە بەربژێری جەهەپەیە، هاوکات سەرکردە کوردە گەنجە زیندانییەکە، سەلاحەدین دەمیرتاش، یەکێکە لە بەربژێرە دیارەکانی هەڵبژاردنەکە.

لە پرۆسەی دووەمی هەڵبژاردندا هەشت حیزب بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا دەکەن بۆ بردنەوەی ٦٠٠ کورسی کە لەهەڵبژاردنی پێشوودا ٥٥٠ کورسی بوو.

هێزێکی ئەمنی زۆر پرۆسەی دەنگدان دەپارێزێت، تەنها لە ئیستانبوڵ ٣٨ هەزار چەکداری ئەمنی پرۆسەکە دەپارێزن.

هەر ئەمڕۆش پەکەکە بۆ ماوەیەکی کاتی شەڕی راگرت، تا نەبێتە بەهانە بۆ سەپاندنی باری ئەمنی بەسەر شارو شارۆچکەکانی کوردستان  وو بێ بەشکردنی هاولآتیان لە دەنگدان کە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا مەیدانی جەنگ بوون. 




AM:12:31:24/06/2018