هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار و پەرلەمانى تورکیا دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی حوزەیران، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک و پەرلەمانى تورکیا لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە دەستیپێکرد.

لەم هەڵبژاردنە پێشوەختەدا کە بە بڕیاری سەرۆکی تورکیا ئۆردوغان و، زۆرینەی پەرلەمانی ئاکەپە بڕیاری لەسەر درا، دوو پرۆسەی دەنگدانی تیادا ئەنجام دەدرێت، یەکێکیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک کە دەسەلآتێکی زۆری هەیە، لەگەڵ پەرلەمانێکی نوێ بۆ ولآت.

بۆ پۆستی سەرۆکی ولآت شەش بەربژێر خۆیان کاندیدکردووە، کە بەهێزترین وەک راپرسیەکان ئاماژەی بۆ دەکەن، ئۆردوغانی سەرۆکی ئێستا و، ئینجە بەربژێری جەهەپەیە، هاوکات سەرکردە کوردە گەنجە زیندانییەکە، سەلاحەدین دەمیرتاش، یەکێکە لە بەربژێرە دیارەکانی هەڵبژاردنەکە.

لە پرۆسەی دووەمی هەڵبژاردندا هەشت حیزب بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا دەکەن بۆ بردنەوەی ٦٠٠ کورسی کە لەهەڵبژاردنی پێشوودا ٥٥٠ کورسی بوو. لەگەڵ ٦٨ کاندیدى سەربەخۆ، هەروەها چوار هەزار و ٨٠٠ کاندیدى سەرجەم حزبەکان کە ٩٧٧ کاندیدیان ژنن.

تورکیا لە ٨١ پارێزگا پێکهاتووە و دابەشکراوە بەسەر ٨٧ بازنەدا و هەریەک لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە سێ بازنە و ئیزمیر و بۆرسە لە دوو بازنە و  پارێزگاکانى تر هەریەکەیان بازنەیەکیان بۆ دانراوە


AM:09:16:24/06/2018