پاڵەوانی درامای یارى ته‌خته پاشاییه‌كان Game of Thrones، کە یەکێکە لە به‌ناوبانگترین زنجیره‌ى ته‌له‌فزیۆنییه‌کان لەگەڵ ئەکتەرێکی نێو زنیجیرەکە، ئەڵقەی هاوسەرگیرییان گۆڕییەوە.
ڕۆژى شه‌ممه 23ى حوزه‌یران كیت هارینگتنى ئەکتەری دیاری کۆمەڵگەی بەریتانی کە ته‌مه‌ن 31 ساڵەو لە دراماکەدا ڕۆڵى سه‌ره‌كى ده‌بینێت له‌گه‌ڵ ڕۆز لێسڵى ته‌مه‌ن 31 ساڵ کە ئەویش یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی بریتانىا، لە هەمان درامادا بەشداربووە هاوسه‌رگیرییان ئەنجامدا.
جێی ئاماژەیە هەردوو ئەکتەر لە درامای یارى ته‌خته پاشاییه‌كان خۆشه‌ویستى یه‌كتر بوون، هەرچەندە ڕۆز له دراماكه‌دا مرد و نەگەیشت بە کیت، به‌ڵام دواتر لە ژیانی ڕاستیدا هاوسه‌رگیرییان كرد و بە یەکتر گەیشتن.