ڕاگه‌یه‌ندرا كه له ڕوحا و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی دیكه‌ی باكووری كوردستان به ئاشكرا ده‌نگ دراوه و هێرش كراوه‌ته سه‌ر چاودێرانی سندووقه‌كان.
ناوه‌ندیی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په ده‌ستنیشانی كرد كه له بنكه‌ی ده‌نگدانی خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی ئه‌نادۆڵووی گاپ له ناوچه‌ی پرسووس و زۆر بنكه‌ی ده‌نگدانی دیكه به‌كۆمه‌ڵ و به‌ئاشكرا ده‌نگ دراوه. له دژی ئه‌م پێشێلكارییانه‌ی له بنكه‌ی خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی ئه‌نادۆڵووی گاپ كراون، سكاڵا تۆمار كرا.
هه‌ده‌په سكاڵای تۆمار كرد
هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی ڕوحا له كاتی ده‌نگداندا، سكاڵا له‌سه‌ر والیی ڕوحا و هه‌موو كاربه‌ده‌سته‌كان تۆمار ده‌كه‌ن كه بێده‌نگن له ئاست ئه‌و ڕووداوانه. هه‌ده‌په به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به پێشێلكارییه‌كان و ئه‌و ڕووداوه ناقانوونییانه، داوای هه‌ڵوێستی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد.
جه‌هه‌په سكاڵای له لای ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كرد
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕوحا به‌كۆمه‌ڵ ده‌نگ درا و هێرش كرایه سه‌ر چاودێران، پارتی گه‌لی كۆماری - جه‌هه‌په سكاڵای له لای ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كرد. جه‌هه‌په ده‌رباره‌ی هێرش و زه‌خته‌كانی سه‌ر ڕوحا ٤ داواكاری پێشكه‌ش كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكار بگیرێته‌به‌ر. ڕاگه‌یه‌ندرا كه تا ئێستا جه‌هه‌په ١٠ سكاڵای لای ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامانی جه‌هه‌په له ناوچه‌ی ئه‌یوبیه‌ی ڕوحا ئاشكرایان كرد كه به‌ر له‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستپێبكات، ١٠٠ ده‌نگیان له سندووقێكدا دۆزیوه‌ته‌وه.