بەوێنە.. سبیلجان لە کەناری دەریا دەرکەوت

خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەر و سەماکەری ناسراوی تورکیا، سبیلجان لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەکەناری دەریا دەرکەوت.

سبیلجان لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بلآوکردۆتەوە کە لەکەناری دەریایەوەو لەپۆستێکدا نووسیوویەتی " هیوای رۆژێکی جوان بۆ ئێوەش دەخوازم ".

سبیلجان هەمیشە پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ سەرکردە تورکە دەسەلآتدارەکاندا هەبووەو، ئەمڕۆش دەنگی بە ئۆردوغان دا.

سبلیجان کە ئێستا تەمەنی ٤٨ ساڵە لە ماوەیەکی کەمدا ١٠ کیلۆ کەمی کردووە بەشێوەیکەی لەش و لار ڕێک کە جیاوازیەکی زۆری لەگەڵ پێشوودا هەیە، دەردەکەوێت.

سبیلجان لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٠ یەو ٤٨ ساڵە، بەڵام لەگەل هەموو دەرکەوتنێکی نوێدا ئەو گۆرانی بێژە شۆخە دەبێتە مایەی سەرسامکردنی هەوادارانی.
  



PM:03:55:24/06/2018