جیهان هاشم دەیەوێت دنیا بگۆڕێت

کچە ئارایشتکار و ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جیهان هاشم وێنەیەکی خۆی بە ستایڵێکی نوێوە بڵاودەکاتەوەو لەگەڵ وێنەکەدا پەیامێک دەنێرێت.

جیهان هاشم، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بە ستایڵێکی نوێوە بڵاوکردۆتەوە کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتووەو لەسەر وێنەکە نوسیویەتی،" بە زەردەخەنەیەک تەواوی دنیا دەگۆڕم، هیچ کات ناهێڵم  دونیا زەردەخەنەیەکم بگۆڕێت"،
 
جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە مەیکئەپیست و چالاکانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و عەرەب هەیە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دادەنیشێت.

جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە.


PM:09:17:24/06/2018