وێنە...شارا پۆستکی رۆمانسی بڵاوکردەوە

خانمە میدیاکاری ناسراو "شارا ئیبراهیم" کە چالاکییەکانی لە تیڤی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتە مایەی راکیشانی سەرنجی هەوادارانی،لە نوێترین وێنەیدا بە بلاوکردنەوەی هۆنراوەیەکی رۆمانسییەوە دەرکەوت.

 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، شارا وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوەتەوەو لەگەڵیدا هۆنراوەیەکی شاعیر و پێشکەشکاری کورد رەنج سەنگاوی نوسیوەو دەڵێت،"بڵێ چی؟؟؟، سەیری چاوی کەس نەکەی، من هەمیشە بە خەیاڵ هەر لەگەڵ تۆم، تەنها جەستەم لە تۆ دوورە، خەیالەکەم لی تێک ئەیات لەبەر خۆمەوە پێت دەلێم، ئێستا دێمەوە بمبورە".

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووە وهاوسەری هەیەو خاوەنی منداڵێکی کوڕە.


PM:11:04:24/06/2018