لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیاو لە گروپی هەشتەم، هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بە
بردنەوەی لە پۆڵەندا ٣-٠،دەرفەتی بۆ گەڕایەوەو توانی یەکەم سێ خاڵ بەدەست بێنێت.
کۆڵۆمبیا بە سێ گۆڵی هەریەکە لەمیناو فاڵکاو و گوادرادۆ توانی شکست بە
پۆڵەندا بێنێت و ئەو هەڵبژاردەیە لە مۆندیال دەربکات.
ئێستا کۆڵۆمبیا ٣ خاڵی هەیەو لە پلەی سێیەمی گروپەکەی دێت و هەریەکە ژاپۆن
و سەنیگال بە ٤ خاڵ پلەکانی یەکەم و دووەمیان داگیر کردووەو پۆڵەنداش لە مۆندیال
دەرکرا.