بێژەرێکی وەرزشی لەکاتی گواستنەوەی ئەنجامی ئارییەکانی مۆندیال لە پەشخسی راستەوخۆدا لەلایەن پیاوێکەوە دەستیدرێژی کرایە سەرو ماچکرا.
ئەو خانە بێژەرە ناوی جوولیه‌ت گۆنرالیس-ەو خەڵکی كۆڵۆمبیایە، لە کاتی گواستنەوەی هه‌واڵه وه‌رزشییه‌كان بە شێوەی راستەوخۆ بۆ كه‌ناڵی "DW"ی ئه‌ڵمانیی کە تایبەت بووە مۆدنیال، پیاوێك له‌پڕ دەستی کرد بە ماچكردنی ڕوومه‌ت و ده‌ستدان له سنگی بێژه‌ره‌كه، ئەو دیمەنەشلە میداکانی جیهاندا دەنگی دایەوە.
دوای ئەو رەفتارەش، ئه‌و كچه بێژه‌ره ناڕەزایی خۆی لەسەر ئەو رەفتارە دەربڕی، بەڵام دواتر لە رێگەی به‌رنامه‌ی سكایپه‌وه، هه‌ریه‌ك له بێژه‌ر و هانده‌ره‌كه پێوه‌ندییه‌كیان ئەنجامداو، تێیدا هانده‌ره‌كه داوای لێبوردنی لە بێژەرەکە كرد و وتی، كه مه‌به‌ستی بێزاركردن و بێ ڕێزی نه‌بووه.
لە بەرامبەردا بێژەرەکە لە هاندەرەکە خۆش بوو وتی، نایه‌وێت وه‌ك قوربانی ده‌ستدرێژی مامه‌ڵه لەگەڵ روداوەکە بکات، داواشی کرد کە کاری لەوشێوەیە دووبارە نەکاتەوە.