ژمارەی کورسییەکانی هەدەپە ئاشکرا کرا

بەپێی ئەنجامی بەرایی جیاکردنەوەی ٩٧%دەنگەکانی ئەمڕۆی هەڵبژاردنەکەی تورکیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە) ٦٧ کورسی پەرلەمانی مسۆگەرکردووە.

 دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاراردنی سەرۆککۆمارو هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستیپێکردو تا ئێستاش ٩٧%ی دەنگەکان جیاکراونەتەوەو، بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکەو جیاکردنەوەکی دەنگەکان پارتەکەی دەمیرتاش(هەدەپە) توانیویەتی زیاتر لە پێنج ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دەنگ بەدەست بهێنێت کە دەکاتە ١١%ی دەنگەکان، بەپێی ئەو ئەنجامەش ٦٧کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.
 
کاتژمێر ٨ی رۆژی یەکشەممە ٢٤ی حوزەیران، هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەستیپێکرد و لە کاتژمێر ٥ی ئێوارەش پرۆسەکە کۆتایی پێهاتو جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانیش دەستیپێکرد.



AM:12:23:25/06/2018