وێنە.. ئەڤین ئاسۆ جیاواز دەردەکەوێت

خانمە میدیاکاری ناسراوی  ئەڤین ئاسۆ لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەسواری ئەسپەوە وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە.

ئەڤین ئاسۆ میدیاکاری ناسراو، لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەسواری ئەسپێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەردەکەوێت، ئەو وێنەیە بۆتە جێگای راکێشانی سەرنجە فانەکان، ئەڤین لەگەڵ سەگەکەی بینراوە، بەڵام ئەڤین و ئەسپواری تا ئێسا نەبینراوە، هەر بۆیە فانەکانی پرسیار لەسەر ئەوە دەکەن کە ئایا ئەم خولیایەکی ئەڤینە، یان هەر ئارەزوویەکی کاتییە.

ئەڤین لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ م

اوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو.
دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.



AM:09:42:25/06/2018