ڤیدیۆی مێرمنداڵیکی بێ دایک و باوک تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان دەهەژێنێت

ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان بلآوکراوەتەوە مێرمنداڵێکی بێ دایک و باوک ىێ کارو پارە لەسەر قەبران شەو دەکاتەوە.

لەو ڤیدیۆیەدا مێرمنداڵێک دەردەکەوێت لەبەردەم سەرقەبرانێک دانیشتووە کە پیدەچێت هەولێربێت، کەسێک چاوپیکەوتنی لەگەڵدا دەکات، مێرمنداڵەکەش دەڵێت" من کەسم نییە، باوکم مردووەو دایکم کوژراوە".

هەروەها دەڵێت " ئیشم دەست ناکەوێت، لەم سەرقەبرانە دەمێنمەوەو دەنووم و بێ کەسم".

هەرچەندە تا ئێستا پشتراستەنەکراوەتەوە کە چیرۆکی ئەم گەنجە راستییە، یان وەک زۆر بابەتی تۆڕە کۆمەلآیەتییەکانە، هاوکات لەگەڵ بلآوکردنەوەی ڤیدیۆکە دوو ژمارە تەلەفون دانراون بۆ یارمەتیدانی 07504702442 ، 07704702442.




AM:10:10:25/06/2018