وێنە...دوای 14 رۆژ تەرمی کچە خنکاوەکەی مێرگەسوور دۆزرایەوە

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران‏رایگەیاند دوای 14 ڕۆژ تەرمی ئەو كچە دۆزرایەوە، كە ڕۆژی 12ی حوزەیران لە گەڵ براكەی لە رووباری شانەدەر سەر بەقەزای مێرگەسوور خنكا.

 بەگوێڕەی راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، دوای ئەوەی رۆژی سێشەمە 12ی حوزەیران ئاگاداركراینەوە بەبوونی رووداوێكی خنكان لە روباری شانەدەر-ى سەر بەقەزای مێرگەسوور.

ئەوەش هاتووە، 
دوای گەیشتنی تیمی مەلەوانی مێرگەسوور لە كاتژمێر (٥)ی ئیوارەی هەمان ڕۆژ دەركەوت، کە كچێك بەناوی (ئا.ع.س) تەمەن ۱۱ ساڵ لەگەڵ براكەی لە نزیك رووبارەكە بوون و بە ووتەی براكەی لەناكاو خوشكەكەی لەكاتی یاریكردن كەوتە ناو رووبارەكەوە.

بەرگری شارستانی سۆران ئاشکراشی کرد، کە دوای ١٤ رۆژ لە گەڕان و پشکنینی بەردەوامی تیمەكانی مەلەوانی مێرگەسوور و سۆران‏ و ئاكرێ و قەندیل، سەرەنجام ئەمڕۆ دووشەممە 25ی حوزەیران بەهاوكاری خەڵكی مێرگەسوور لە نزیك گوندی قەسرۆك تەرمەکە دۆزایەوەو، رەوانەی نەخۆشخانەی مێرگەسوور كرا و پاشان نێردرایە پزیشكی دادی لە سۆران.


PM:09:40:25/06/2018