" گۆڕان هیچ هاوپەیمانێتییەک ناکەن تا دوای هەڵبژاردن "
سپی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی گۆڕان بلآودەکاتەوە

جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە پێچەوانەی کۆنگرە رۆژنامەگەرییەکەی سازیکرد، ئامادە نییە هیچ هاوپەیمانێتییەک لەگەڵ هیچ لایەنێکیدا سازبکات، تا دوای هەڵىژاردن.

ئەمڕۆ ٢٦ ی حوزەیران جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆبوەوە، لەدوای کۆبوونەوەکە لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە کرا کە "جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دەستپێشخەرە بۆ هەموو كارێكی پێكەوەیی و هاوپەیمانی سیاسی"، بەلآم بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەو کۆبوونەوەیە شکڵی بووەوەو گۆڕان بڕیاری داوە تا دوای هەڵبژاردن هاوپەیمانێتی لەگەڵ هیچ لایەنێکی سیاسی ئەنجام نەدات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، خانەی راپەڕاندنی گۆڕان پێشتر بڕیاری داوە کە هیچ هاوپەیمانێتییەک لەگەڵ لایەنەکانی کۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادوەری و یەکگرتوو و تاڤگەری ئازادی و لایەنەکانی تر سازنەکات، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ زیاتر شکڵی بووە.

بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەو لایەنەی زۆرترین دەنگ دەهێنێت رادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، بەمەش هەموو دراوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پارتی زۆرینەی دەنگ دەهێنێت و پێکهێنانی حکومەت بەو دەسپێردرێتەوە، لەکاتێکدا ئەگەر پێش هەڵبژاردن ئەگەر هاوپەیمانێتیەکی پێش وەخت گرێ بدرایە، ئەگەر زۆر بوو کە ئەو هاوسەنگیە تێکبچێت.

ئەو بڕیارەی گۆڕان و نەبەستنی هاوپەیمانی لە کاتێکدایە کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ١٢ ی ئایار ژمارەیەکی زۆر لە هاولآتیانی هەرێم و عێراق ئامادە نەبوون بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بەشداری هەڵبژاردن بکەن.






PM:06:30:26/06/2018