کۆمسای روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی ناسراوی رۆژهەڵات و کوردستان کۆمسای روونکردنەویەک لەبارەی بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی نەشیان لەلایەن تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خانمە گۆرانی بێژی ناسراوی کورد کۆمسای وێنەی پەیجێکی دانەوە، کە تیایدا باس گرتەیەکی سێکسی هونەرمەند دەکات، کە بە مەبسی کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت بڵاویکردوەتەوە، لەو بارەیەوە کۆمسای نووسیوویەتی "  ئەو پەیجە نافەرمییانە، کە بەدوای ناوزراندنی منن با بزانن من وەک و ناوەکەم کۆمسای ناشکێم و رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر سەر ئەکەوم.

هەروەها نووسیوویەتی "سەربەرزم کە تاکو ئێستا سەرم بۆ کەس دانەخستوەو کۆڵم نەداوەو لەیەکەم هەنگاوم ئاگام لە ئەو مێشک پیسانە بووە کە ئاوات و خۆزگەیان خنکاندنی کچانی کوردە، پێتان دەڵێم بەردەوامبن من ئەوەندە سەرقاڵم بە کار و خوێندن و بیزنسی خۆم ساڵێک جارێک یەکێک لەو پۆستان ئەبینم و کۆمێننم ئەوەیە لە روی پەروەردە کێشەیان نییە بەڵکو نەخۆشن و زام و برینیان زۆر قولە".

 ئەوەشی  نووسیووە " ئەوانە هەر لە منداڵییەوە چاویان فێرە  بە ئیشی خراپی خۆیان و خانەوادەکەیان، بۆیە وا بیر ئەکەنەوە، ئەگەر هونەرمەندێک ئازادانە بژی و سەرکەوتوبێت ئیتر وەکو ئەوانە ئەژی".

لە درێژەی نوسیونەکەیدا کۆمسای دەپرسێت" چۆن رێگا بە خۆتان دەدەن چەپڵە بۆ کچێکی ئەوروپی لێدەن ولە بەرامبەردا کچێکی کورد بڕوخێنن؟؟،".

لە دوا پەیامی روونکردنەوەکەشی دەڵێت " من بەردەوامم بەڵام ئەو کەسانە کە من ئەناسن زۆر خەم ئەخۆن بە دیتنی ئەم پۆستانە و داوایان لێم کردوە لە رێگای یاسا سکاڵا بکەن، بەڵام کام یاسا؟، بۆیە تاکیدم ئەم پۆستانە لەلایەن مێشکێکی نەخۆش کراوە کە هەر لە منداڵییەوە چاوی فێربووە بە ئیشی خراپی خانەوادەکەی".

کۆمسای تەمەنی ٢٥ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت و ئافرەتێکی مۆدێرن و خاوەن هۆشیارییەکی ژنانەیە.





PM:09:59:26/06/2018