لە هەفتەی داهاتووە مووچەی مانگی چوار دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەکات لە دوو رۆژی داهاتوودا پارەی داهاتی نەوت رادەستی وەزارەتی دارایی بکات و ئەوانیش دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار بکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی رایگەیاندووە، " چاوەڕوانن لە دوو رۆژی داھاتوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داھاتی فڕۆشتنی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی بنێرێت، تا بتوانن لەکاتی خۆیدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت".

ئەو سەرچاوەیە وتووشیەتی " بڕیاریشە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی مووچەدا، یەکەم وەزارەت کە مووچەی پێدەدرێت وەزارەتی پێشمەرگە بێت و دواتریش وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی و وەزارەتەکانی تر موچە وەردەگرن."

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی راشیگەیاند " ھەرکات بەغدا پارەی مانگانەی بۆ ھەرێم رەوانە کرد، ھێزەکانی ناوخۆو خانەنشینیش موچەیان پێدەدرێت".



PM:11:44:26/06/2018