بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی شارۆچکەی ئامێدیی-یان بۆردوومان کرد.
ماڵپەڕی رۆژ نیوز نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) بڵاویکردەوە، کە لە کاتژمێر ١١:٠٠ی لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی گەلی بازێ و گولکا-ی سەر بە ئامێدییان بۆردوومان کردوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، کە بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانێکی زۆری بە ڕەز و باخی هاوڵتیان گەیاندووە.