هەپەگە پێکانی کوپتەرێکی تورکیای بڵاوکردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند گەریلاکانیان کۆپتەرێکیان پێکاوەو گورزێکی کوشندەیان ئاراستەی سووپای تورکیا کردووە.

لە ڕاگەیەندراوی کە ئەمڕۆ هەپەگە بڵاویکردەوە، ٢٥ی حوزەیران لە گردی شەهید هۆزان لە دەوروبەری گەڤەری سەر بە جولەمێرگ، لەدژی یەكینەیەكی سوپای تورك لە دوو قۆڵەوە چالاكی ئەنجامدرا، لەو چالاكییەدا هەشت سەرباز كوژران و چواری دیكەش برینداربوون.

هەپەگە ئاشکرای دەکات" لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دلال ئامەد و شەهیدانی بەستاشدا، دوێنێ هەلیكۆپتەرێك كراوەتە ئامانج كە لە سێرتەوە بەرەو شارۆچكەی شاخ-ی سەر بە وان بەڕێوەبووە، گورز لەو هەلكۆپتەرە دراوە".

ئاماژە بەوەشدراوە: ٢٥ی حوزەیران لە ناوچەی شێخ جومای سەر بە بەدلیس چالاكییەك لەلایەن گەریلاكانی یەژاستارەوە ئەنجامدراوە، لەو چالاكییەشدا سەربازێك كوژرا و دووانی دیكە برینداربوون.

لەكۆتایی ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: دوێنیش فرۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا ناوچەی شەهید خەیریی سەربە هەرێمەكانی پاراستنی میدیایان بۆردوومان كرد.



PM:04:50:27/06/2018