نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبووەوە و لە ئێستادا هەر بەرمیلێل لە سەرو ٧٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی حوزەیران، نرخی یەک بەرمیل  نەوتی برێنت بە بە ٧٧ دۆلار و ٥٤ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

 ھاوکات نرخی یەک بەرمنیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٢ دۆلار و ٥٤ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ رێککەوتنێکی ڕێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت "ئۆپیک"لە ڕۆژی ٢٢ی حوزەیران دەگەڕێتەوە بۆ زیادکردنی بڕی بەرهەمی نەوتی خاو، کە ئەو بڕیارەکە لە مانگی تەموزی داهاتووەوە کاری پێدەکرێت.




AM:09:13:28/06/2018