لەبەر ئەم هۆکارانە خواردنی ناوکی شووتی زۆر بەسودە
ناوکی شوتی یەکێکە لەوخواردنانەی کە ڕێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە و زۆر بەسودیشە بۆ تەندروستی چەند لێکۆڵینەویەک لەسەر ناوکی شوتی ئەنجامدراوە ئەوەخراوەتە ڕوو کە خواردنی ناوکوی شوتی گونجاوەو هەروەها ئەم سودانەشی هەیە
ـ ڤیتامین B تێدایە: ناوکی شوتی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی کە ئەم ڤیتامینەش چەندین ڕۆڵی گرنگ دەبینێت لەجەستەدا لەوانەش یارمەتی کرداری هەرس دەدات، بەسودە بۆتەندروستی پێست، یارمەتی زیندە چالاکیەکانی لەش دەدات.
ـ دەوڵەمەندە بەکانزاکان: ناوکی شوتی دەوڵەمەندە بەکانزاکانی وەک مەگنسێۆم، ئاسن، کۆپەر، زینک فۆسفۆر، پۆتاسێۆم ، سۆدێۆم.
ـ پرۆتینی تێدایە: ئەم ناوکەی ڕێژەیەکی باش پرۆتینی تێدایە کە ئەمەش گرنگە بۆ کۆنترڵ کردنی پەستانی خوێن، دووربون لەنەخۆشیەکانی دڵ.
ـ چەوری: یەکێک لەگرنگترین سودەکانی ناوکی شوتی ئەوبڕە چەورییەیەیە کەتێیدایە، بەپێی لێکۆڵەرەوانی بواری دڵ ئەوەیان دەرخستوە کە ئەم چەوریە زۆر بەسودە بۆ کۆنترۆڵ کردنی کولسترۆڵ و پاراستنی دڵ لەتوشبوون بەسەکتە.
وە هە ف
سەرچاوە: your health tube
PM:12:47:28/06/2018