ڤیدیۆ:بەلجیکا بە یەکەم و ئینگلتەرا بە دووەم گەیشتنە قۆناغی شانزە


ئەمشەو سەرجەم یاریەکانی قۆناغی گروپەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا کۆتایی هات و لە کۆتا دوو یاری گروپەکاندا، بەلجیکا بە بردنەوەی لە ئینگلتەرا بە یەکەم سەرکەوت بۆ قۆناغی شانزە.

لە کۆتا یاری خۆیاندا لە قۆناغی کۆمەڵەکان، هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەراو بەلیجکا بە یەک گەیشتن و لە ئەنجامدا بەلجیکا توانی بە تاکە گۆڵی عەدنان یانوزای یاریەکە بباتەوەو پێشەنگی گروپەکەی بە ٩ خاڵ داگیر بکات.

ئینگلتەراش بە کۆکردنەوەی ٦ خاڵ بە دووەم گەیشتە قۆناغی شانزە.

لە قۆناغی شانزە بەلجیکا رووبەڕووی ژاپۆن دەبێتەوەو ئینگلتەراش رووبە کۆڵۆمبیا دەبێتەوە.

لە یاریەکی تری ئەم گروپە تونس لە پەنەمای بردەوەو یەکەم بردنەوەی لە مۆندیال بەدەستهێنا.

 



 



PM:11:25:28/06/2018