چەکدارێک لە ویلایەتى مێریلاندى ئەمریکا هێرشی کردە سەر ناوەندێکى میدیایى و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و چەند کەسێکى تریش بریندار بوون.
میدیاکانى ئەمریکا بڵاویانکردەوە ئەمشەو چەکدارێک هێرشی کردووەتە سەر ناوەندى ڕۆژنامەى کاپیتۆڵ گازیت لە شارى ئاناپۆلیس و لە ئاکامدا چوار کەس کوژراون و ژمارەیەکى دیکەش بریندار بوون.
هاوکات پۆلیسى مێریلاند رایگەیاندووە هێرشبەرەکە لە کاتى تەقەکردندا لەناوچەکە دەستگیرکراوە و رەوانەى لێکۆڵینەوە کراوە، بەڵام تائێستا ناسنامەکەى ئاشکرا نەکراوە.