ژمارەیەک پێگەی چەکدارانی داعش له زنجیره چیاى حه‌مرین لەلایەن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به به‌داعش به هاوكارى ده‌زگا ئه‌منى و هه‌واڵگرییه‌كانى عێراق بۆردومان کران و بەو هۆیەوە ژماریه‌ك سه‌ركرده كورژان.
لە راگەیەندراوێکدا ناوه‌ندى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق، ئاماژەی بەوە کردووە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ژمارەیەک پێگەی چەکدارانی داعش، له سنورى زنجیره چیاى حه‌مرین بۆردوومان کران.
راشیگەیاندووە، کە بۆردومانکردنی ئەو پێگانە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپانان ئەنجامدراوە ئەوەش دوای ئەوەی، کە یه‌كه‌ى هه‌واڵگرى ده‌زگاى بنه‌بڕكردنى تیرۆر زانیاری‌یان داوه‌ته هاوپه‌یمانان، بە مەبستی خاپورکردنیان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا چه‌ندین سه‌كرده‌ى داعش كوژران و چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كى نهێنى و چه‌ند تونێلێكى ئه‌و گروپه‌ش له‌ژێر زه‌ویدا خاپور بوون، كه به‌مدواییه به‌كارهێنراون بۆ ئه‌نجامدانى هێرش له ناوچه‌كانى دیاله‌و كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین.