پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دانیشتنەکەی ئەنجامدەدات

ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی حوزەیران، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان  کۆدەبێتەوە.

بڕیار بوو دوێنێ پێنجشەممە پەرلەمانى عێراق لەسەر درێژکردنەوەى تەمەنى خۆى کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆى تەواو نەبوونى ڕێژەی یاساییەوە کۆبونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

بە پێی زانیارییەکانی "سپی"، پێدەچێت ئەمڕۆش رێژەی یاسایی بۆ کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواو نەبێت، چونکە بەشێک لە فراکسیۆنیە  کورستانی و عەرەبییەکان بڕیاریان داوە، کە بەشدارى کۆبونەوەکە نەکەن. 

لەلایەکی دیکەوەو بەپێی زانیارییەکان، پەرلەمان ئەو بەشەی لە دانیشتنەکە لابردوە، کە باس لە درێژکردنەوەی خولی ئێستای پەرلەمان دەدات، بۆیە دانیشتنەکەى ئه‌مڕۆ تایبه‌ت کراوە به‌ ژماردنه‌وه‌ى سەدا ١٠٠ی دەنگەکان بە دەست.

رۆژی ٣٠ى ئەم مانگە تەمەنى خولى ئێستای پەرلەمانی عێراق کۆتایى دێت، پەرلەمانیش دەیەوێت بەر لەو وادەیە تەمەنى خۆى درێژ بکاتەوە.




PM:12:07:29/06/2018