مەولود چاوشئۆغلو: تورکیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران ناپچڕێنێت

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە، تورکیا لەسەر بنەمای فەرمانی وڵاتانی تر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران ناپچڕێنێت.

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوە کردووە، وتەکانی چاوشئۆغڵۆ دوای ئەوە دێت، ئەمریکا لەم هەفتەیەدا داوای لە چەند وڵاتێک کردووە هاوردەکردنی نەوتی ئێران ڕابگرن، لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، تورکیا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی لە بواری وزە، بە تەواوەتی پشت بە هاوردەکردنی نەوت و سوتەمەنی دەبەستێت و ساڵی ڕابردووش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، قەبارەی بازرگانی ساڵانە لەگەڵ ئێران لە ١٠ ملیار دۆلارەوە بۆ ٣٠ ملیار دۆلار بەرزدەکەنەوە.



PM:06:24:29/06/2018