نرخی نەوت بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزدەبێتەوە
ئەمڕۆ ٢٩ ی حوزەیران نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرزبوەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برنت بەرزبوەوە بۆ ٧٩ $ دۆلار ٤ سنەت. دوێنێ لە کاتی داختسندا ٧٧ $ دۆلار و ٦١ سەنت بوو.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بەرزبوەوە بۆ ٧٤$ دۆلار و ٨ سەنت. دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٧٣ $ دۆلارو ٤٥ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە قازانجی خەڵکی کوردستان و ولاتە خاوەن نەوتەکان دەکەوێتەوەو داهاتیان زۆردەبێت، لە کاتێکیدا ولآتێکی وەک عێراق و هەرێمی کوردستانیش پشکی هەرە گەورەی بوودجەکانیان لەسەر فرۆشتنی نەوتە.
PM:09:40:29/06/2018