لە هەندێک پاریزگای باشور لەترسی نەخۆشی تای خوێنبەربوون رێوشوێنی توند گیرایە بەر

لە ترسی نەخۆشی تای خوێن، لەبەررۆشتن پارێزگاکانی باشووری عێراق رێگاو شوێنی توند دەگرنەبەرو هاولآتیان ئاگادار دەکەنەوە گۆشت نەکڕن.

پارێزگاری واست لە باشووری عێراق لە راگەیاندراوێکدا داوا لە هاولآتیان دەکات حەوت رۆژ هیچ گۆشتێک نەکڕن.

مەحمود عەبدولرەزا مەلا تەلال پارێزگاری واست لە راگەیەندراوێکدا داوا دەکات لە هاولآتیان نزیک قەسبخانەو شوێنی گۆشت فرۆشتن نەبنەوەو ماوەی حەوت رۆژیش گۆشت نەکڕن.

پاریزگاری واست لە راگەیاندنەکەیشیدا دەڵێت" داوا لە هاولآتیان دەکەم لە شوێنێ مەڕومالآت نزیک نەبنەوە، چونکە لەو ناوەندەوە نەخۆشی تای خوێن لەبەررۆشتن دەگوازێتەوە".

بەڕێوەبرایەتی پۆلیسی پارێزگای کوتیش داوا لەهاولآتیان دەکات کە هەرکەسێک ببینن گومانی ئەو نەخۆشیەی لێبکەن ئاگاداریان بکنەوەم بۆئەوەی دووری بخرێتەوە لە خەڵک و، هاولآتیانی تر تووشی نەخۆشی نەکات.




PM:04:31:30/06/2018