دوا کۆبوونەوەی پەرلەمان بەردەوامە
سەعید کاکەیی پێشێلکاریەکان دەخاتە روو

دوا کۆبونووەوەی نا ئاسایی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە و ئەو لایەنانەی نایانەوێت هەژماری دەنگەکان بەدەست بکرێت بایکۆتیان کرد. سەعید کاکەکیش ئەندامی کۆمسیاران کارە ساختەکاریەکان ئاشکرا دەکات.

 ئەمڕۆ پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردن بۆئەوەی ژماردنی دەستی بۆ تەواوی دەنگەکان بکرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی هەموارەکەی نەکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی و ئەو لایەنانەی دژی هەمواری دەستیی دەنگەکانن، بایکۆتیان کرد و ئامادەنەبوون
سەعید کاکەی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق کە بەشداری کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق کرد  ساختەکارییانی ئاشکرا کرد کە لە کاتی پرۆسەکە ئەنجامدراون.

سەعید کاکەیی، وتی" ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کارێکی نایاسایی و تاوان بووە و بە مەبەست ئەنجامدراوە".
هەر لە دانیشتنەکەدا هومام حەمودی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، باسی لە چالاکییەکانی خولی سێهەمی پەرلەمان کرد لە ماوەی چوارساڵی ڕابردوودا.

کۆبوونەوەکە بەردەوام دەبێت تا کاتژمێر ١٢ ئەگەر بتوانن رێژەی نیوە زیاتر ئامادەبن ئەوا یاسای هەڵبژاردن هەموار دەکەنەوە.



PM:05:13:30/06/2018