کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات، بەبێ ئەوەی بتوانن رێژەی یاسایی تەواو بکەن و کۆبوونەوەکە زیاتر راوێژکاری بوو.

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات بەبێ ئەوەی رێژەی یاسایی تەواو بکات و بتوانن هەمواری یاسایی هەڵبژارن بکەنەوە.

لە رۆژی ١ی تەموزەوە عێراق بەبێ پەرلەمان دەڕوات بەڕێوەو، حکومەتەکەی عەبادیش دەبێتە حکومەتی کار بەرێکەر.

لایەنەکانیش چاوەڕوانی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراق دەکەن، بۆ ئەو سندوقانەی تانەیان لەسەرە، دوای ئەوەی ئەو ئەنجامانە یەکلایی دەکرێتەوە، ئەنجامەکە دەبێت لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە پەسەند بکرێت.



PM:05:55:30/06/2018