سەرۆککۆماری عێراق داوایەک ئاڕاستەی کوتلە سیاسییەکان دەکات

سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە کوتلە سیاسییەکان دەکات، پابەندبن بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی جیاکردنەوەی دەستی دەنگاکان.

 لە بەیاننامەیەکیداکە وێنەیەکی دەست "سپی"کەوتووە، تیایدا فوئاد مەعسوم ئاماژە بەوەدەکات، کەپێویستە سەرجەم کوتلە سیاسییەکان پابەندبن بە وادە دەستورییەکانی تایبەت بە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانیی بۆ زامنکردنی ئەرکی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دواتر ڕاسپاردنی کاندیدانی گەورەترین فراکسیۆن بۆ پێکهێنانی حکومەت، لەو ماوەیەی کە دەستوور بڕیاری لەبارەوە دراوە.

سەرۆککۆماری عێراق داواش لە کوتلە سیاسییەکان دەکات لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبونەوەیەک بەمەبەستی تاوتوێکردنی داواکاریی و ئەرکەکانی قۆناغی داهاتوو ئەجامبدەن

 ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی، کۆتایی بە کۆبونەوەکانی هێناو کۆبونەوەکەش زیاتر راوێژکاری بوو، بۆیە نەیتوانی هەموواری چوارەم بۆ یاسای هەڵبژاردنەکان و تەمەنی پەرلەمان بکات. 

لە رۆژی ١ی تەموزەوە عێراق بەبێ پەرلەمان دەڕوات بەڕێوەو، حکومەتەکەی عەبادیش دەبێتە حکومەتی کار بەرێکەر.




PM:11:26:30/06/2018