پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک کە دوو فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ پۆلیس دەستگیرکرا.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی لای "سپی"یە، تیایدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، کەمێک لەمەوبەر تۆمەتبارێک بە ناوی (م.س.م)، تەمەن ۳۰ ساڵ، کە لەلایەن دادگاوە دوو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە دەستگیرکرا.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی (٤۱۳) لە یاسای سزادان و دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵیدا توانیویانە دەستگیریبکەن و دەستیش بگرن بەسەر چەکەکاندا.
No automatic alt text available.




PM:11:52:30/06/2018